ڕاستەوخۆ

مەزارگەی عەلەوییەکانی ئەماسیا لە ژێر هەڕەشەی تێکدان دایە

reset font size increase font size

ڕێکخراوە عەلەوییەکان لە بەرانبەر پێدانی مۆڵەتی دەرهێنانی کانزا لە پارێزگای ئاماسیا ناڕەزایەتییان دەربڕی و لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەیان بەوە کردووە، ئەم مۆڵەتە نەک تەنیا سروشت، بەڵکو شوێنە پیرۆزەکانی عەلەوییەکانیش دەخاتە مەترسییەوە.

ئاژانسی میزۆپۆتامیا بڵاویکردووەتەوە، ئەو شوێنە وەک سەرچاوەی کانزا ناسێنراوە و ڕێکخراوەکان هۆشداریی دەدەن، ئەم پڕۆژەیە دەبێتە هۆی تێکدانی سەرچاوەکانی ئاو، زەوییە کشتوکاڵییەکان و لەوەڕگاکانی ناوچەکە.

ڕێکخراوەکان جەخت لەوە دەکەنەوە، ئەو ناوچانەی مۆڵەتی کارکردنیان تێدا دراوە، شوێنی پیرۆز و مەزاری عەلەوییەکانی تێدایە، ئەمەش پێشێلکردنی ئازادیی باوەڕ و مافی ژیانە.

لە ڕاگەیانراوەکەدا، داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە دەستبەجێ پڕۆژەکانی دەرهێنانی کانزا لە ئاماسیا و ناوچەکانی دیکە ڕابگرن و پارێزگاری لە ڕووبار، شوێنە مێژوویی و ئایینییەکان بکەن.

جێگەی ئاماژەیە ئاماسیا شارێکی مێژوویی باکوری تورکیایە و ڕێژەیەکی بەرچاو عەلەوی تێدا نیشتەجێیە، ئەم ناوچەیە ئێستا بەهۆی پڕۆژەکانی دەرهێنانی کانزاوە، ڕووبەڕووی مەترسییەکی گەورەی تێکچوونی مەزارگە پیرۆزەکان و ژینگە بووەتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.