ڕاپۆرتی/ ڕێبوار تۆفیق
گه‌رووی هورمز، ئه‌و ڕێڕه‌وه ئاوییەی یه‌كێكه له گرنگترین رێڕه‌وه ئاوییه‌كانی جیهان و له %20 واته پێنج یه‌كی كۆی نه‌وتی جیهانی پێدا تێده‌په‌ڕێت.
گه‌روی هورمز پانتاییه‌كه‌ی 33 كیلۆمه‌تر تێناپه‌ڕێنێت و ده‌كه‌وێته نێوان ئێران و عوممان و ئیمارات، رۆژانه 17 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی هه‌شت گه‌وره وڵاتی به‌رهه‌مهێنی نه‌وتی پێدا تێده‌په‌ڕێت، كه عێراق و كوه‌یت و به‌حره‌ین و قه‌ته‌ر و سعودیه و ئیماراته و ده‌كاته ڕێژه‌ی له %90ی كۆی نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی وڵاتانی جیهان.
به‌ڵام چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه باس له 21 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه ده‌كه‌ن كه پێیدا تێده‌په‌ڕێت. هەروەها %20ی غازی شلی جیهانیش كه قه‌ته‌ر به‌رهه‌می ده‌هێنێت، هه‌ر به گه‌روی هورمزدا تێده‌په‌ڕێت.
به‌هۆی جه‌نگ و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه و داخستنی گه‌روه‌كه له لایه‌ن ئێرانه‌وه به ڕووی كه‌شتییه زه‌به‌لاحه‌كانی گواستنه‌وه‌ی وزه له جیهاندا، هیندستان و چین و ژاپۆن و سعودیه و پاكستان و ئیمارات زۆترین زیانیان به‌رده‌كه‌وێت.
چین و ژاپۆن و كۆریای باشور و هیندستان و پاكستان زۆرینه‌ی نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی وڵاته‌كانیان له ڕێگه‌ی گه‌رووی هورمزه‌وه هاورده ده‌كه‌ن و به‌وێدا تێده‌په‌ڕێت.
هه‌ر یه‌ك له سعودیه و ئیماراتیش له ڕیزی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت، زۆرترین زیانیان به‌رده‌كه‌وێت، چونكه سعودیه نزیكه‌ی له %90ی كۆی گشتیی هه‌نارده‌ی به‌رهه‌می نه‌وته‌كه‌ی له ڕێگه‌ی گه‌روی هورمزه‌وه‌یه، ئیماراتیش له %72.
له ئێستادا قسه له‌سه‌ر جێگره‌وه‌ی گه‌رووی هورمز ده‌كرێت بۆ هه‌نارده‌كردن و گواستنه‌وه‌ی به‌شێكی گه‌وره‌ی وزه‌ی جیهان له نه‌وت و غازی شل له ئه‌گه‌ری داخستنی گه‌رووه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ و به‌رده‌وامبوونی ئاڵۆزییه‌كان و جه‌نگ.
سعودیه ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی بۆرییه‌كی مه‌ودا درێژه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه له‌سه‌ر كه‌نداو نه‌وت بگوازێته‌وه بۆ سه‌ر به‌نده‌ری یه‌نبوع له ده‌ریای سور و له‌وێشه‌وه بۆ ئاسیا و بازاڕه‌كانی جیهان، به‌ڵام به‌هۆی تێچووی زۆر و توانای كه‌میی هه‌نارده‌كه‌ی و مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ده‌ریای سوریش، كه هیچی كه‌متر نییه له كه‌نداو، ئه‌و پلانه نابێته جێگره‌وه‌یه‌كی باش و سه‌ركه‌وتوو.
هه‌ربۆیه چاوه‌كان له‌سه‌ر كۆتاییهاتنی جه‌نگ و ئاساییبوونه‌وه‌ی بارودۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست و به‌تایبه‌تیش كه‌نداوه، تا هه‌نارده‌ی وزه‌ی جیهانیش ئاسایی ببێته‌وه.