ڕاستەوخۆ

فاروق ڕەفیق نوسەری کورد لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد

reset font size increase font size

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ فاروق ڕەفیق، نووسەر و ڕوناکبیر و توێژەری بواری فەلسەفە له‌ شاری هه‌ولێر بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

یەکێتیی نووسەرانی کورد لقی هەولێر، له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت، زۆر بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەری ناودار (فاروق ڕەفیق)مان پێگەیشت.

فاروق ڕه‌فیق، لەدایکبووی شاری سلێمانییه‌، نووسەر و ڕوناکبیر و توێژەری بواری فەلسەفە بوو، خاوه‌نی ده‌یان كتێبه‌ له‌بواره‌كانی فكر و فه‌لسه‌فه‌ و وەرگێڕان.

فاروق ڕەفیق، یه‌كێك بوو له‌ ڕه‌خنه‌گره‌ دیاره‌كان لە سیستمی حكومڕانی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت له‌ خۆپیشاندانه‌كانی 17ـی شوباتی 2011 ڕۆڵی دیاری هه‌بوو، دژی گه‌نده‌ڵی و نادادی ‌وه‌ستایه‌وه‌، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا ڕەخنەی ئەوەی لێ دەگیرا، بەرگریی لە دەسەڵات دەکرد.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.