میدیای فه‌رمیی ئێران ئاشكرایكرد، محه‌مه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران، سه‌رپه‌رشتی شاندی دانوستانكاری وڵاته‌كه‌ی ده‌كات.
به گوێره میدیا فه‌رمییه‌كانی ئێران، له گه‌ڕی نوێی دانوستانه‌كان، كه بڕیاره ڕۆژی هه‌ینی، 10ـی نیسانی 2026 له ئیسلام ئابادی پایته‌ختی پاكستان له نێوان ئه‌مریكا و ئێران به‌رێوه‌بچن، محه‌مه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران، سه‌رۆكایه‌تیی شاندی دانوستانكاری وڵاته‌كه‌ی ده‌كات.
میدیاكانی ئێران ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، لایه‌نی ئه‌مریكی، جه‌ی دی ڤانس، جێگری سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان وه‌ك سه‌رۆكی شاندی دانوستانكاری خۆیان دیاری كردووه.
دوای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستێكی دوو هه‌فته‌یی له نێوان ئه‌مریكا و ئێران، بڕیاره هه‌ردوولا، به نێوه‌ندگیریی پاكستان له ئیسلام ئاباد كۆببنه‌وه و گه‌ڕێكی دیكه دانوستانه‌كانی نێوانیان ده‌ستپێبكه‌ن.
بۆ دانوستانه‌كه‌ش هه‌ردوولا مه‌رجی خۆیان هه‌یه، ئه‌مریكا پێشتر پێشنیازێكی 15 خاڵیی داوه‌ته ئێران، له به‌رامبه‌ردا، تاران پێشنیازێكی 10 خاڵیی خستووه‌ته به‌رده‌م ئه‌مریكا، شه‌وی ڕابردووش دوای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، میاكانی ئێران بڵاویانكرده‌وه، واشنتن به 10 خاڵه‌كه‌ی تاران ڕازیبووه.