لە پەیامێکدا بە بۆنەی “هەفتەی دەوڵەت”، ڕێبەری ئێران، موجتەبا خامنەیی، ڕایگەیاند کە هەر هەنگاوێک ببێتە هۆی تێکدانی یەکڕیزی و کۆمەڵایەتیی وڵات لە ڕووی ئایینییەوە قەدەغەیە.
ناوبراو پێشوازیی لە هەوڵەکانی حکومەتی ئێران کرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی فشارەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و گەمارۆکان، و ستایشی خۆڕاگریی گەلی ئێرانی کرد لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا.
لە تەوەرەی ئابووریی پەیامەکەیدا، ڕێبەری ئێران داوای لە حکومەت کرد کە لە پێشینەی کارەکانی بریتی بێت لە کۆنتڕۆڵکردنەوەی هەڵاوسان، کەمکردنەوەی بێکاری، بەڕێوەبردنی بازاڕەکان، پەرەپێدانی گەشەی ئابووری و وەبەرهێنان، زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆیی و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە دۆلاری ئەمریکی.
هاوکات جەختی لەسەر جێبەجێکردن و پێداگریکردن لەسەر بنەماکانی "ئابووریی خۆڕاگر" کردەوە.