سەرۆکوەزیرانی ههرێمی کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ ههناردهكردنی نەوتن و ڕێگرنین عێراق لە ڕێگەی بۆری نەوتی کوردستان نەوتەکەی هەناردەی دهرهوه بکات.
مەسرور بارزانی له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامهنووسیدا گوتیشی، وەکو هەرێمی کوردستان لە هەموو کەسێک زیاتر پەرۆشی ئابووریی هەرێمی کوردستان و مووچە و بژێویی خەڵکین، ئێستاش دووپاتیدەکەینەوە لەگەڵ ئەوەین نەوت هەناردە بکرێت .
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی هێرشەکانەوە بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان کەمیکردووە.
دەربارەی هێرشە موشەکی و درۆنییەکان بۆسەر هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئێمە بەشێک نین لەم شەڕە و داوا لە حکومەتی فیدراڵی دەکەین رێگری لەو هێرشانە بکات.
جەختی لەوەشکردەوە، حکومەتی فیدڕاڵ بەرپرسە لەراگرتنی هێرشی گروپە لە یاسادەرچووەکان، چونکە بەشێکیان مووچەخۆری حکومەتی عێراقن.
مهسرور بارزانی گوتیشی، لەگەڵ جێبەجێکردنی سیستەمی ئەسیکۆداین، بەڵام دەبێت بە میکانیزمی خۆمان بێت.