فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده ده‌ڵێت، ده‌مانه‌وێت کورد هەرێمێکی خۆبەڕێوەبەری هەبێ و خۆمان ناوچە کوردییەکان بەڕێوەببەین.
ئه‌مڕۆ له په‌راوێزی كۆنفرانسی میونشن له ئه‌ڵمانیا، مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبونه‌وه.
دوای كۆبونه‌وه‌كه مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده بۆ رۆژنامه‌نوسان وتی، له سوریا كێشه‌ی ناونیشان هه‌یه بۆ به‌ڕێوه‌بردن و حوكمڕانیی، به‌ڵام ئێمه به پێویستی ده‌زانین تایبه‌تمه‌ندیی ناوچه كوردییه‌كان له سوریا له به‌رچاو بگیرێت و كورد خۆی ناوچه‌كانی خۆی به‌ڕێوه‌ببات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێویسته گه‌ره‌نتیی هه‌بێت بۆ پارێزگاریی له رۆژئاوای كوردستان و ئاشته‌واییش له سوریا گه‌ره‌نتیی بكرێت.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، ئه‌گه‌ر هێرش بكرێته سه‌ریان، به‌و په‌ڕی توانایانه‌وه به‌رگریی له خۆیان و ناوچه‌كانی خۆ به‌ڕێوه‌به‌ری كوردی ده‌كه‌ن.
هاوكات سوپاسی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی كرد و وتی، رۆڵی هه‌بووه بۆئه‌وه‌ی شاندی رۆژاڤا له كۆنفرانسی میونشن به‌شداری بكه‌ن.