ڕاستەوخۆ

مقاوه‌مەی ئیسلامی: فڕۆکەیەکی ئەمریکیمان له‌ عێراق خسته‌خواره‌وه‌

reset font size increase font size

مقاومەی ئیسلامی لە عێراق ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی سووتەمەنیی سوپای ئەمریکایان لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای عێراق خستووەتە خوارەوە.

مقاومەی ئیسلامی لە عێراق له‌ ڕاگەیەنراوێكدا به‌رپرسیارێتی خۆیان له‌ خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مریكی له‌ ئاسمانی عێراق ڕاگه‌یاند و ده‌ڵێن، فڕۆکەکە لە ڕێگەی چەکی گونجاوەوە کراوەتە ئامانج و تێکشکێنراوە.

هه‌روه‌ها ئەمڕۆ هەینی، ئیبراهیم زولفیقاری ئاماژەی بەوە کرد، فڕۆکە ئەمریکیاییەکە لەلایەن سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانییەوە پێکراوە و بەو هۆیەوە تێکشکاوە و کەوتووەتە خوارەوە و تەواوی ئەندامانی تیمی فڕۆکەکە کوژراون.

دوێنێ فڕۆكه‌كه‌یه‌كی ئه‌مریكی له‌ عێراق تێكشكا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا، له‌ باره‌ی ڕووداوه‌كه‌ رایگەیاندبوو، كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە بووە و پەیوەندی بە هێرشی سەربازییەوە نییە.

سێنتکۆم ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا ئۆپراسیۆنی گەڕان و ڕزگارکردن بۆ دۆزینەوەی سەرنشینانی فڕۆکەکە لە ناوچەکەدا بەردەوامە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.