ڕاستەوخۆ

مستەفا قەرەسوو: پێویستە پەرلەمانی تورکیا ئیرادەی چارەسەرکردنی پرسی کوردی هەبێت

reset font size increase font size

 مستەفا قەرەسوو، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوبەرایەتی کەجەکە ڕایگەیاند، پەرلەمانی تورکیا پێویستە ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات، گەر بەڕاستی پەرلەمانە پێویستە ئیرادەی چارەسەرکردنی پرسی کوردی هەبێت.

قەرەسوو، لەمیانەی بەشداریکردنی لە تەلەڤزیۆنی مەدیا هابەردا ڕایگەیاند، "بۆ ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ بتوانێت پڕۆسەکە بەڕێوەببات پێویستە پێگەی دیاریبکرێت و ئازاد بکرێت، لەپێناو سەرکەوتنی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا".

دەشڵێت، "پرسی کورد بنەمای سەرەکی کێشەکانی تورکیایە پێویستە پەرلەمانی تورکیا بەشێوەیەکی یەکگرتووانە ئیرادەی چارەسەری پرسی کورد بنوێنێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "کورد بەهۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ جەنگی ئێران و ئەمریکا دەکات چونکە نایەوێت لەسەدەی بیست و یەکەمدا بێ پێگە بمێنێتەوە و نایەوێت ببێت بە قوربانی هەژموونی وڵاتانی زلهێز لە ناوچەکەدا".

گوتیشی، "ئامانجی سەرەکی پیرۆزباییەکانی ئەمساڵی نەورۆز، ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و یەکگرتنی هێزەکانی کورد بوو".

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.