مایكڵ رۆبن چاودێریی ئه‌مریكایی له په‌یمانگه‌ی ئینته‌رپرایزی ئه‌مریكی ده‌ڵێت، توركیا به‌هۆی گۆڕانكارییه نوێیه‌كانی سوریاوه توشی خۆ به‌زلزانینی بووه.
مایكڵ رۆبن بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌ڵێت، به دووری ده‌زانم توركیا ئه‌وه‌ی له سوریا بۆی چووه سه‌ر، بتوانێت له هه‌رێمی كوردستانیش دووباره‌ی بكاته‌وه، چونكه حكومه‌تی هه‌رێم به روون و راشكاویی دامه‌زراوه‌یه‌وه و دانی پێدانراوه.
ده‌شڵێت، توركیا ده‌یه‌وێت سوود له هاوكێشه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین فراوانخوازیی بكات ئه‌وه‌ش به‌و پێیه‌ی ئه‌رۆدغان په‌یوه‌ندیی باشی له‌گه‌ڵ تره‌مپ هه‌یه، پێیوایه هه‌ر چییه‌كی بوێت بۆی ده‌چێته‌سه‌ر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له ئێستادا پێویسته كورد داوای دیموكراسیی بۆ سه‌رتاسه‌ری توركیا بكات، بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پرسه‌ش پێویسته ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ شاره‌وانیی و پارێزگاكان درێژ بكه‌نه‌وه، پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌وروپیه‌كانیش بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ئاشتی، پشتیوانیی كورد بن.