سەرۆکی کۆمکاری زیندانییانی سیاسیی کوردستان ڕایگەیاند، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕازی نییە مینحەی زیندانیانی سیاسی بچێتە سەر بەغداد، هۆکارەکەشی دیارنییە.
بەهادین عەزیز دەڵێ، چاوەڕوان بوون لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمدا، ڕەزامەندی لەسەر گواستنەوەی مینحەکانیان بدرێت بۆ سەر بەغداد، سەرەڕای ئەوەی پێشتر لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەت وەزارەتی شەهیدان ڕێکارەکانی تەواو کردبوو، بەڵام تائێستا ڕەزامەندیی لەسەر نەدراوە و هۆکارەکەشی نادیارە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تاکە داواکاریی ئەوان ئەوەیە دۆسیە و مینحەکانیان بۆ سەر بەغداد بگوازرێتەوە، ئامانج لەو هەنگاوەش باشکردنی باری گوزەرانی زیندانیانی سیاسییە.
دەشڵێ، جیاوازییەکی زۆر لە نێوان بڕی پارەی تەرخانکراو لە هەرێم و بەغداد هەیە، ئەو زیندانییانەی ئێستا کەمترین مینحە وەردەگرن کە 250 ههزار دینارە، بهڵام لە بەغداد دەبێتە 700 ههزار دینار. هەروەها ئەو زیندانییانەی مانگانە 500 ههزار دینار لە هەرێمی کوردستان وەردەگرن، دوای گواستنەوەی دۆسیەکانیان بۆ سەر دەزگای زیندانیانی سیاسیی عێراق، بڕی مینحەکەیان بۆ یهك ملیۆن و 200 ههزار دیناری مانگانە بەرز دەبێتەوە.