ڕاستەوخۆ

"مافی بەرگری" مەترسیی هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان زیاد دەکات

reset font size increase font size

دوای هێرشەکەی حەبانییەی سەر حەشدی شەعبی، کە بە هۆیەوە 15 چەکدار کوژران، حکومەتی عێراق دەسەڵاتی بە گروپە چەکدارە شیعەکان دا وەڵامی هەر هێرشێک بدەنەوە، ئەمەش مەترسیی هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان زیاد دەکات.

 دوای ئەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا دوو جار بنکەی هەواڵگریی لیوای 45ـی حەشدی شەعبی لە شارۆچکەی حەبانییە بۆردوومان کرد، بەهۆیەوە لانی کەم 15 چەکدار کوژران و 15ـی دیکە برینداربوون. ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند: دەسەڵاتی داوە بە هەموو هێزە ئەمنییەکان لەسەر بنەمای مافی بەرگری وەڵامی هەر هێرشێک بدەنەوە کە دەکرێتە سەریان.

ئەمەش واتا چیتر حەشدی شەعبی و گروپە چەکدارەکان پێویستیان بە ڕازەمەندی فەرماندەیی ناوەندیی وەزارەتی بەرگری نییە و دەتوانن هێرش بکەنە سەر هەر شوێنێک کە ئەوان بە مەترسی ببینن.

 لە سەرەتای جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران، ئەو گروپە چەکدارانە بێ لایەن نەبوون، بە گوێرەی ئامارێکی ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی، زیاتر لە 300 هێرشی درۆنییان کردووەتە سەر دامەزراوە سەربازیی و مەدەنییەکانی هەرێمی کوردستان، ئەوەش بە بیانووی بوونی بنکەی هێزەکانی ئەمریکا.

 مافی بەرگریش کە حکومەتەکەی سودانی لەژێر فشاری ناوخۆییدا و بۆ ڕازیکردنی گروپە شیعەکان دەریکرد، وەک ڕاوێژکارێکی سەرۆک وەزیران بە ڕۆژنامەی ئەلحوڕەی ڕاگەیاندوە، دەست واڵاکردنی حەشدە بۆ هێرشکردنە سەر هەرێم بە بیانووی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمریکا.

 هەرچەندە ئەمریکا پێشتر هۆشداری توندی دابووە سودانی کە ئەگەر بێت و گروپە چەکدارەکان بەشداری شەڕەکە بکەن بە توندی لێیان دەدەن، بەڵام بەغداد دەسەڵاتی ئەو گروپانەی زیاد کرد و مافی بەرگری پێدان.

 ئەمەش مەترسی ئەوەی لێدەکرێت، دەرگا بە ڕووی پێکدادان و بەرکەوتنی سەربازی لەنێوان سوپا و حەشد و هێزەکانی هەرێمی کوردستان بکاتەوە، بەتایبەتی لەگەڵ گروپە چەکدارە شیعەکان کە بە هەڕەمەکی بۆردوومانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و پێشمەرگە دەکەن.

 پێشتریش چەند جارێک باس لە پیلانێکی وەها کراوە، کە هەوڵێک هەیە کورد و شیعە بخرێنە ناو شەڕەوە دژ بە یەکتر و ئاڵۆزکردنی دۆخی عێراق، لە بەرانبەریشدا گەڕاندنەوەی سونەکان بۆ سەر دەسەڵات لە عێراق.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.