ڕاستەوخۆ

لە کۆڵن کۆنفرانسی "100 ساڵ دەوڵەت-نەتەوەی ئێران لە کوردستان" بەڕێوەدەچێت

reset font size increase font size

بڕیاره‌ ڕۆژی 25ی ئه‌م مانگه‌ له‌ شاری كۆڵنی ئه‌ڵمانیا كۆنفرانسی "100 ساڵ دەوڵەت-نەتەوەی ئێران لە کوردستان" بەڕێوەبچێت و له‌ دوو به‌شدا گفتوگۆ له‌ باره‌ی کلتوری، سەرکوتکاریی سیاسی، دۆخی ژنان و ژیانی ئازاد و جێگرەوەی دیمۆکراتیک بكرێت.

ده‌سته‌ی پلاتفۆڕمی زاگرۆس بانگهێشتنامەیەکی فەرمی بۆ سازدانی کۆنفرانسێکی تایبەت بڵاوکردەوە، کە تێیدا پەرەسەندنە سیاسی و مێژووییەکانی سەدەی ڕابردووی ئێران و کاریگەرییەکانی لەسەر پرسی کورد تاوتوێ دەکرێت.

کۆنفرانسەکە لە ژێر ناونیشانی "100 ساڵ دەوڵەت-نەتەوەی ئێران لە کوردستان؛ لە ڕایەڵەی تێکۆشانەوە بەرەو کوردستانی ئازاد و دیمۆکراتیک" بەڕێوە دەچێت.

ئامانجی سەرەکیی کۆنفرانسەکە لێکۆڵینەوەیە لە ئەزموونی سەد ساڵەی دەوڵەت-نەتەوە لە ئێران و شیکردنەوەی هۆکارەکانی شکستی ئەم مۆدێلە، هاوکات خستنەڕووی ڕێگەی جێگرەوە بۆ داهاتوویەکی دیمۆکراتیک و فرە دەنگ لە ناوچەکەدا.

تەوەرەکانی کۆنفرانسەکە بۆ دوو بەشی سەرەکی دابەشکراون، بەشی یەکەم تیشک دەخاتە سەر "تاریکایی 100 ساڵ دەوڵەت-نەتەوە" و تێیدا بابەتەکانی وەک تواندنەوەی کلتوری، سەرکوتکاریی سیاسی، دۆخی ژنان لەژێر چەپۆکی پیاوسالاریدا و تێکدانی ژینگە و ئابووریی ڕۆژهەڵاتی کوردستان باس دەکرێن.

بەشی دووەمی کۆنفرانسەکەش تەرخانکراوە بۆ "ژیانی ئازاد و جێگرەوەی دیمۆکراتیک"، تێیدا چەمکەکانی نەتەوەی دیمۆکراتیک، خۆبەڕێوەبەری و دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" وەک نەخشەڕێگەی داهاتوو گفته‌گۆیان له‌ باره‌وه‌ ده‌كرێن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.