ڕاستەوخۆ

لە ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردیدا بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان پەیامیان هەیە

reset font size increase font size

22ـی نیسان، بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەريی کوردی و دەرچوونی یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی 'کوردستان' کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی دامەزراندنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان پەیامیان بڵاوکردەوە. 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا دەڵێت، ئازادیی ڕۆژنامەگەریی بنەمایەکی سەرەکییە بۆ دیموکراسیی و کۆمەڵگه‌یه‌کی مه‌ده‌نیی پێشکەوتوو.

دەشڵێت، بۆ فەراهەمکردنی ژینگەیەکی گونجاو، بەردەوام لە کارکردندا دەبین بە جۆرێک ڕۆژنامەنوسان مافی دەستگەیشتن بە زانیاریان بۆ مسۆگەر بێت و پارێزبەندی پیشەیان بۆ دابین بکرێت.   

هاوکات، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حکومەت پابەندە بە داکۆکیکردن لە ئازادیی کاری ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەوانیی و پێشکەشکردنی کارئاسانی پێویست بۆ ڕاگەیاندنکاران. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئومێدەوارن ڕۆژنامەنووسان لە ئاست پیشە و ئەرکی گرنگی ڕاگەیاندندا بن و بەشێوەیەکی پیشەییانە و بەرپرسیارانە، كاری خۆیان ئەنجام بدەن.  

هەروەها، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، ڕۆژنامەگەریی ئاوێنەیەکە کەموکوڕییەکان نیشان دەدات، ڕێگەی چاکسازییمان بۆ ڕووناک دەکاتەوە، بۆیە بە ئەرکی سەرشانمانی دەزانین کە پشتیوان و داکۆکیکاری ئازادیی قەڵەم بین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.