لە بارەگاى ئەنجومەنى شارى حەسەکەى ڕۆژاڤای کوردستان لە گەڕەکی تیل هێجەر پڕۆسەی خۆتۆمارکردنى ئاوارەکان بە مەبەستى گەڕانەوە بۆ زێدى خۆیان بەردەوامە.
بەهار مەحمود، ئەندامی لیژنەی تۆمارکردنى ئاوارەکان بە ئاژانسى فورات نیوزى ڕاگەیاندووە، ڕۆژانە تۆمارکردنى ئاوارەکان لە ناوەندە دیاریکراوەکان بەردەوامە و کارەکانیش بەشێوەیەکی باش بەڕێوەدەچن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا خۆ تۆمارکردن زیادیکردووە، بە جۆرێک ڕۆژانە نزیکەی 100 کەس ناوی خۆیان تۆمار دەکەن و لە ماوەى 15 ڕۆژى ڕابردوودا زیاتر لە سێ هەزار کەس لە سنورەکە داوایان کردووە بگەڕێنەوە زێدى خۆیان.