ڕاستەوخۆ

دەستەی جێبەجێکردنی ناوەندی دەم پارتی کۆبووەوە

reset font size increase font size

ئەمڕۆ دەستەی جێبەجێکردنی ناوەندیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، بە مەبەستی تاوتوێکردنی گۆڕانکارییە سیاسییەکانی تورکیا و ناوچەکە، لە بارەگای سەرەکیی پارتەکە لە ئەنقەرە کۆبووەوە.

کۆبوونەوەکە کە بڕیارە دوو ڕۆژ بخایەنێت، بە سەرۆکایەتی هەردوو هاوسەرۆکی گشتی، تولای حاتیمئۆغڵۆلاری و تونجەر باکرهان بەڕێوە دەچێت.

لە کارنامەی کۆبوونەوەکەدا، جگە لە هەڵسەنگاندنی دۆخی ناوخۆیی تورکیا، پرسی چارەسەری دیموکراتییانەی کێشەی کورد، وەک تەوەرێکی سەرەکی دەستنیشان کراوە.

بەهۆی هەستیاریی دۆخی ناوچەکە، دوایین پەرەسەندنەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کاریگەرییان لەسەر سیاسەتی ناوخۆیی و هەرێمی، بەشێکی گرنگی گفتوگۆکانی ئەم دوو ڕۆژەی دەستەی جێبەجێکردنی دەم پارتی بوون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.