هێزە ئەمنییەکانی ئێران هەڵمەتێکی فراوانی دەستبەسەرکردنی ئهو چالاکانهی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان دەستپێکردووە كه پێش جهنگ بهشداری خۆپیشاندانیان كردووه.
لە ماوەی هەفتەی رابردووەوە، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستیان کردووە بە دەستگیرکردنی چالاکانی کورد، نوسەر و ئەو هاوڵاتیانەی بەشداری خۆپیشاندانەکانی پێش هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلیان کردووە لە شاری کرماشان، مەهاباد، نەغەدە و سەقز.
به گوێرهی ڕاپۆرتێكی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو باس لهوهدەکات، ئەم دەستبەسەرکردنانە زۆرجار بێ ڕونکردنەوەی یاسایی و بە بەکارهێنانی هێزێکی زۆر و توندوتیژی جێبەجێ دەکرێن، هەندێک لەو هاوڵاتیانە پێشتر چەندینجار دەستبەسەرکراون بەهۆی چالاکی سیاسی و کلتورییەوە، تاکو ئێستاش زانیاری ورد لەسەر شوێنی ڕاگرتن، باری تەندروستی و لایەنی یاسایی دۆسیەکانیان لەبەردەستدا نییە.