دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، بارەگای لیوای 17ی حەشدی شەعبی لە شارۆچکەی ڕوتبەی سەر بە پارێزگای ئەنبار بۆردومان کرا.
ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبیش ئاشکرایکرد، لە بۆردومانەکەدا سێ ئهندامیان کوژراوە و چواری دیکەیان بریندار بوون.
ئەوەشی خستەڕوو، لە دەرئەنجامی بۆردومانەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر بارەگاکانیان لەسەرەتای جەنگەوە، تا ئێستا 73 ئەندامیان کوژراوە و 78ی دیکەشیان برینداربوون.
لەگەڵ دەستپێکی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران، گروپە چەکدارەکانی عێراق كه نزیكن له ئێران، هێرشیان کردە سەر بنکە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ویلاتە یەکگرتووەکانیش چەندین بنکە و بارەگای حەشدی شەعبی و ماڵی سەرکردە دیارەکانی ئەو گروپانەی بەئامانج گرت.