لە شارەکانی شرنەخ، مێردین، ئەدەنە، مێرسین، ڕحا و ئەنقەرە و چەندین ناوچەی دیکە، زنجیرە چالاکییەک بۆ یادکردنەوەی قوربانییانی کۆمەڵکوژیی هەڵەبجە بەڕێوەچوون.
لە چالاکییەکاندا ئاماژە بەوەکراوه، لە 16ی ئازاری 1998، بە فەرمانی سەدام حسێن، بەهۆی هێرشی کیمیاییەوە زیاتر لە پێنج هەزار کەس له ههڵهبجه شەهیدبوون و دەیان هەزار کەسی دیکەش بریندار و ئاوارهبوون.
ڕێکخراوە مەدەنییەکان و پارتە سیاسییەکان جەختیان کردەوە، کۆمەڵکوژیی هەڵەبجە تاوانێکە دژ بە مرۆڤایەتی و داوایانکرد ئەو تاوانە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا وەک جینۆساید بناسێنرێت.
هاوکات لە شارەکانی مێرسین، ئەدەنە و هاتای داواکرا، ڕۆژی 16ی ئازار بە فەرمی وەک ڕۆژی جینۆسایدکردنی کورد بناسێنرێت.