ڕاستەوخۆ

به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌مده‌بێته‌وه‌

reset font size increase font size

هه‌ردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و كارەبا رایده‌گه‌یه‌نن، به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی هاتوه‌ته‌ پێش كۆمپانیای دانه‌غاز، له هەناردەکردنی گازی سروشتیی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا راگرت.

هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شیاندا ده‌ڵێن، بەهۆی ئەو بارودۆخە نائاسایی و شەڕەی لە ناوچەكەدا ڕوویداوە و لەبەر پاراستنی گیانی كارمەندانی كێڵگەی كۆرمۆر؛ كۆمپانیای داناغاز، هەناردەکردنی گازی سروشتیی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا راگرتووه‌ و بە هۆیەوە توانای بەرهەمهێنانی كارەبا بە بڕی 2500- 3000 مێگاوات كەم دەبێتەوە.

ده‌شڵێن، وەزارەتی كارەبا بە پشتبەستن بەو سەرچاوانەی دیكەی بەرهەمهێنانی كارەبا، هەوڵ دەدات كاریگەرییەكانی كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا لەسەر هاوبەشانی كەم بكاتەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.