بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور کوردستان دۆزینهوهی گۆڕێكی به كۆمهڵی مێژووی له ههولێر راگهیاند و دهڵێ، پاشماوەی 100 کەس لەناو یەک قووڵگەدا بووه.
بەڕێوبەرایەتییەکە دەڵێ، لە قووڵگەی مەرگ لە باغلومنارە سنووری پارێزگای هەولێر، گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزراوەتەوە کە دەکرێت مێژووی سیاسی و ئایینی شانشینی ئەدیابین بگۆڕێت.
دەشڵێ، پاشماوەی 100 کەس لەگەڵ پارەیەکی کۆن، دوو خڕخاڵی بڕۆنز و دوو مرواری ملوانکە و بازنێکی ئاسن لەگەڵ تەرمەکاندابوون.
ئەوەشهاتووە، سەرەڕای ژمارەی زۆری تەرمەکان، تەنها چوار پارچە گۆزە دۆزراونەتەوە، کە ئەمەش جێگای تێڕامانی قووڵی شوێنەوارناسانە.
باس لهوەشکراوە، بۆ یەکلاییکردنەوەی ڕاستییەکان، نمونەی (دی ئێن ئەی) ڕەوانەی وەزارەتی ناوخۆ کراوە، بۆ پشکنینی وردی زانستی تا بزانن، هۆكاری مردنهكانیان له ئەنجامی ململانێی خوێناوی ئایینی بووە لە سەردەمی شازادە هێلین یان کوشتارێکی ساسانییەکان بووە، یاخود پەتایەکی کوشندەی وەک تاعوون بووە.

