ڕاستەوخۆ

لەم ڕەمەزانەدا لە غەزە نرخی خۆراک و پێداویستی لە کڕین نایەت

reset font size increase font size


لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزان خواست لەسەر خۆراک و پێداویستییەکان زیاتر دەبن، دوای زیاتر لە چوار مانگ لە وەستانی شەڕ لەنێوان حەماس و ئیسرائیل و کرانەوەی بەشێکی سنوورەکان، بەڵام تا ئێستا شوێنەوارەکانی شەڕەکە بەردەوامە و نرخی خۆراک و پێداویستی هاوڵاتیان بە بەرزی ماوەتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئەنجومەنی ناوەندی فەڵەستین بۆ ئامار، نرخی کەلوپەلەکان بۆ چەند هێندە زیاتر بەرزبووەتەوە و داهاتی دانیشووانیش بە کەمی ماوەتەوە، بە جۆرێک خەرجی خێزانێکی شەش کەسی بۆ خوانێکی ئێوارە لە پێش شەڕدا بە نزیکەی 79 شیقل [ 25 دۆلار ] بوو، بەڵام ئێستا نزیکەی 50 دۆلارە.


ئەنجومەکە بەراوردێکی نێوان دوو ژەمی پارشێوانی کردووە لەنێوان ئێستا و پێش شەڕەکە دەرکەوتووە بۆ هەر ژەمێک نزیکەی پێنج دۆلاری ئەمریکا زیادی کردووە.


 
بە گوتەی سەرۆکی گشتیی فیدارسیۆنی یەکێتی بازرگانی فەڵەستین، ئێستا کەس بەدوای کاردا ناگەڕێت، چونکە نە کار ماوە نە پارە، کارمەندەکانی پشێتریش دەردەکرێن.


نرخەکان بۆ هەر کیلۆیەک بەمشێوەیەی لێهاتووە:


خەیار؛ سێ دۆلار و 85 سەنت و بە ڕێژەی 300٪ بەرزبووەتەوە


تەماتە؛ سێ دۆلار و 21 سەنت و بە ڕێژەی 100٪ بەرزبووەتەوە


برنج؛ دوو دۆلار و 88 سەنت و بە ڕێژەی 50٪ بەرزبووەتەوە


مریشک؛ هەشت دۆلار و بە ڕێژەی 80٪ بەرزبووەتەوە


سنگی مریشک؛ 11 دۆلار و 22 سەنت و بەڕێژەی 150٪ بەرزبووەتەوە


هێلکە؛ 11 دۆلار و 22 سەنت و بەڕێژەی 170٪ بەرزبووەتەوە


زەیت چێشتلێنان؛ پێنج دۆلار و 13 سەنت و بە ڕێژەی 100٪ بەرزبووەتەوە


گۆشتی سووری بەستوو؛ 12 دۆلار و 82 سەنت و بە ڕێژەی 75٪ بەرزبووەتەوە

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.