بەبۆنەی رۆژی ژینگەی هەولێره‌وه، فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی شاره‌كه 10 هەزار كیسە پەڕۆی بەسەر نانەواخانە و سەمونخانەكاندا دابه‌شكرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی هه‌ولێر له مه‌راسیمێكدا له هۆڵی میدیا، پرۆژەی كیسەی ژینگەدۆستی لە ژێری ناونیشانی (با هەمومان ژینگەپارێزبین و خۆمان لە مەترسیەكانی بەكارهێنانی نایلۆن بەدوربگرین)، راگه‌یاند.
لەمەراسیمهكهدا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، پڕۆژەكە دەتوانێت وەك بابەتێكی هەمیشەیی لەپێناو بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتیان دابێت بۆ پاراستن و پاكوخاوێنی ژینگەی شاری هەولێر.
وتیشی، بابەتی ژینگەپارێزی یەكێكە لە ئەولەویەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆیە ئەركی هەمو لایەكە ببنە بەشێك لە پاراستن و پارێزگاریكردن لە ژینگەی شارەكه.
ژینگه‌پارێزان به‌رده‌وام هۆشداری له مه‌ترسییه‌كانی به‌ركارهێنانی نایلۆن ده‌ده‌ن له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه و داواده‌كه‌ن له بری نایلۆن، په‌نا بۆ به‌كارهێنانی كیسه‌ی په‌ڕۆ ببرێت.