ڕاستەوخۆ

لە نزیک کونسوڵخانەی ئیسرائیل لە ئیستەنبوڵ سێ کەس کوژران

reset font size increase font size

بەهۆی هێرشێکی چەکدارییەوە بۆسەر نزیکی کونسوڵخانەی ئیسرائیل لە ئیستەنبوڵ سێ کەس کوژران.

لە ناوچەی بێشکتاشی ئیستەنبوڵ شەڕی چەکداریی لە نزیک ئەو باڵەخانەیە ڕوویدا کە کونسوڵخانەی ئیسرائیلی تێدایە و لە ئەنجامدا سێ کەس کوژران.

پۆلیسی ناوچەکە لەبارەی ڕووداوەکەوە ڕایگەیاندووه‌، هەرسێ کوژراوەکە هێرشکاربوون و لە بەرانبەردا دوو پۆلیسیش برینداربوون.

وەزارەتی ناوخۆی تورکیاش لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ناسنامەی هێرشکارەکانیان بۆ ئاشکرابووە و پەیوەندییان بە گروپە ئاینییەکانەوە هەبووە، پێشینەی تاوان و ئالودەبوونیان بە ماددەی هۆشبەرەوە هەیە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.