بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هێزە ئەمنییەکانی عێراق توانییان درۆنێکی بچووک لە ئاسمانی ناوچەی سەوزی بەغداد بخەنە خوارەوە.
فەریق سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند کە درۆنەکە دوای سوڕانەوەی بەسەر ناوچە گرنگەکەدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کراوەتە ئامانج و تەقەی لێکراوە، پرۆسەی خستنەخوارەوەکەشی لە ناوچەی سەوزدا هیچ زیانێکی گیانی یان مادیی لێ نەکەوتووەتەوە.
هاوکات میدیا عێراقییەکان ئاشکرایان کردووە کە پاشماوەی تەقەمەنییەکانی سیستمی بەرگریی ئاسمانی کە ئاڕاستەی درۆنەکە کرابوون، لە شاری سەدر و شەقامی فەلەستین دۆزراونەتەوە و بەهۆی کەتنەخوارەوەی ئەو پاشماوانەش لە شەقامی فەلەستین، زیانی مادی بەر دوو ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییان کەوتووە.