ڕاستەوخۆ

لە سلێمانی بەهۆی بوونی گەنجانی سەروو 18 ساڵ و کێشانی جگەرە گەیم سەنتەرێک داخرا

reset font size increase font size

قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی بوونی گەنجانی سەروو ١٨ ساڵ و کێشانی جگەرە تێیدا گه‌یم سه‌نته‌رێك لە گەڕەکی بەکرەجۆ داخرا.

قایمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، کە لیژنە هاوبەشەکانیان بڕیاری داخستنی "گەیم سەنتەری دانا"یان لە گەڕەکی بەکرەجۆ داوە. 

هۆکاری داخستنەکەشیان بۆ بوونی گەنجانی سەروو ١٨ ساڵ و کێشانی جگەرە لەناو شوێنەکەدا گەڕاندەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی لیژنەکان، ئەو گەیم سەنتەرە مۆڵەتەکەی تەنها بۆ تەمەنی خوار ١٨ ساڵ وەرگرتووە، بوونی کەسانی تەمەن سەروو ١٨ ساڵ تێیدا پێچەوانەی ڕێنماییەکان و مۆڵەتی کارکردنەکەیەتی. 

هاوکات، لە کاتی سەردانی لیژنەکاندا دەرکەوتووە کە لە شوێنەکەدا جگەرە کێشراوە، کە ئەمەش سەرپێچییەکی دیکەی مەرجە تەندروستیی و کارگێڕییەکانە.

لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، کە بە فەرمانی قایمقامی سلێمانی، شوێنەکە داخراوە و خاوەنەکەشی ڕووبەڕووی ڕێککاری یاسایی دەکرێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.