دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ 27ی 2ی 2026 لەسەر رێگای پرێ – دووبز روداوێکی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان رویدا و بەهۆیەوە پێنج ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا.
خێزانەکە لە شارۆچکەی پردێوە رۆیشتوون بەرەو قەزای دووبز، بەهۆی لادان لە شەقامەکەوە، شۆفێرەکە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و کەوتۆتە نێو کەندێکەوە، بەهۆیەوە پێنج ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستداوە.
ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری فۆرد ئێف 150 بووە و تائێستا نازانرێت قوربانییەکان خەڵکی کام شوێنن.