ڕاستەوخۆ

برینە سارێژنەبووەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە؛ گۆڕستانی بێناوەکان

reset font size increase font size

سەدای ناڵە و چیرۆکی ئەو ئاوارە و قوربانییانەی لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە بوونە قوربانیی، هێشتا لە ناو کۆڵانەکاندا دەنگ دەداتەوە؛ لە نێوان هەزاران گۆڕی بێ ناونیشاندا، برینی قوڵی کۆچبەریی زۆرەملێ و ترساندن لە یادەوەریی خەڵکەکەدا ماوەتەوە.

دوای هێرشی گروپەکانی سەر بە حکومەتی کاتیی سوریا بۆ سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە حەڵەب، دۆخێکی مرۆیی سەخت هاتە ئاراوە و به‌ هه‌زاران كه‌س كوژران.

دڵیار، کە ناوێکی خوازراوی یەکێک لە دانیشتووانی ئەو گەڕەکانەیە، باس لەوەدەکات چۆن لە ناو چوار هەزار و 800 گۆڕی ژمارەکراودا لە گۆڕستانی "ئەلنەقارن" بەدوای تەرمی براکەیدا گەڕاوە.

 براکەی دڵیار لە هێرشەکاندا بە دەستی چەکدارانی دیمەشق شەهید ببوو.

دەشڵێت، ژمارەی چوار هەزار و 800 كه‌س لە مێشکیدا نەخشاوە، چونکە ئەوە ژمارەی ئەو قوربانییانەیە کە بەهۆی تۆپباران و گەمارۆی ڕۆژانی 6 بۆ 10ی مانگی یەکەمی ئه‌مساڵ له‌و دوو گه‌ڕه‌كه‌ی حه‌له‌بدا گیانیان لەدەستداوە.

نزیکەی 450 هەزار کەس لەم دوو گەڕەکەدا دەژیان زۆربەیان ئاوارەکانی عەفرین بوون، دڵیار ئاماژە بەوە دەکات دوای گەڕانێکی زۆر تەرمی براکەی لە ناو تورەکەی پلاستیکیدا دۆزیوەتەوە، بەڵام ڕێگەیان پێنەداوە بە شێوەیەکی شایستە لە گوندەکەی خۆی لە عەفرین بە خاکیبسپێردرێت و تەنانەت ڕێگرییان لە دانانی پرسەکەی کردووە.

لە لایەکی دیکەوە، شایەتحاڵێکی دیکە بە ناوی ئیبراهیم باس لەوە دەکات کاتێک گەڕاونەتەوە بۆ گەڕەکەکە، تەرمی دەیان کەسیان لەسەر شەقامەکان بینیووە کە وەک پەیامی ترساندن بۆ خەڵکەکە جێهێڵدرابوون.

دەشڵێت تەرمی ژنێکی تەمەن 70 ساڵ و گەنجێکی کاسبکاری ناسیوەتەوە لەسەر زەوی کەوتبوون.

ئەم دیمەنانە وەک برینێکی سارێژنەبوو لە یادەوەریی دانیشتوواندا ماونەتەوە و جەخت لەوە دەکەنەوە تەنیا دادپەروەری و دیالۆگ دەتوانێت دواڕۆژی سوریا بنیات بنێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.