بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئاکرێ بڵاویکردەوە، کەسێکمان دەستگیرکردووە کە بە جلوبەرگی سەربازییەوە سەرانەی لە شۆفێرانی بارهەڵگر سەندوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە: ئەو کەسە لە سنوری شارەدێی ڕۆڤیا دەستگیرکراوە کە ناوی (ز.ب.ر) ـە و تەمەنی 44 ساڵە.
دەشڵێن، لەبەرکردنی جلوبەرگی سەربازیی لەلایەن تۆمەتبارەکەوە بۆ ئەوەبووە کە هاوڵاتییان متمانەی پێبکەن وەک کەسێکی سەربازیی و ئەرکدار و لە بەرامبەردا پارەی پێبدەن.
باسلەوەشکراوە، هاوڵاتییان پۆلیسی ناوچەکەیان ئاگادارکردووە لە هەڵسوکەتی کەسێکی نەناسراو، دوای لێکۆڵینەوەش دەرکەوتوە کەسەکە فێڵی کردوە و هیچ ئەرکێکی حکومیی نییە.
ئەوەشهاتووە، تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقیی ڕاگیراوە.