ڕاستەوخۆ

له‌ عێراق توندوتیژی خێزانی 150% زیادیکردووە

reset font size increase font size

ڕوانگەی عێراقی بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە ساڵی 2025ـدا تووندوتیژیی خێزانی لە وڵاتدا بە ڕێژەی 150% زیادی کردووە.

ڕوانگەی عێراقی، لە نوێترین ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ئامارێکی ترسناک لەسەر ئاستی تووندوتیژیی خێزانی لە وڵاتدا بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی ساڵی 2025ـدا 36 هەزار و 289 حاڵەتی توندوتیژی بە فەرمی تۆمارکراون، کە ئەمەش بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیادبوونی پێوانەیی بە ڕێژەی 150% بەخۆوە بینیووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، زۆرینەی حاڵەتەکان پێکهاتوون لە هێرشی پیاوان بۆ سەر هاوسەرەکانیان، جگە لە هەبوونی هەزاران حاڵەتی دیکەی تووندوتیژی دژ بە منداڵان، بەساڵاچووان و ململانێی خوێناوی لەنێوان خوشک و براکاندا.

شەمس لەجماوی، یاریدەدەری سەرۆکی ڕوانگەی عێراقی، ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم ژمارانە تەنها نوێنەرایەتی ئەو کەسانە دەکەن کە سکاڵایان تۆمار کردووە و دەڵێت، بەشێکی زۆری قوربانییان بەهۆی ترسیی کۆمەڵایەتی، نەبوونی سەرچاوەی دارایی و نەبوونی شوێنی داڵدەدانی حکومی، ناتوانن سکاڵا تۆمار بکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.