ڕاستەوخۆ

له‌ سەقز چالاکوانێكی کورد ده‌ستگیردەکرێت

reset font size increase font size

لە چەند ڕۆژی رابردوودا هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران له‌ شاری سه‌قزی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان شێخ زاهید شەهابی چالاکوانێکی ئایینیی ده‌ستگیرده‌كه‌ن كه‌ ساڵانی پێشتر له‌ بۆنه‌كانی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا چالامی هه‌بووه‌.

بە گوێره‌ی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزە ئەمنییەکانی ئێران، شێخ زاهید شەهابی، لە دەرەوەی ماڵ و لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە و له‌ كاتی ده‌ستیگركردنیشیدا ئه‌شكه‌نجه‌دراوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، دوای تێپەڕبوونی چەندین ڕۆژ و بەدواداچوونی بنەماڵە و هاوڕێکانی، تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و هەروەها ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی و چارەنووسی دیار نییە.

شێخ زاهید شەهابی، پێشتریش لە کاتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمە تایبەتەکانی نەورۆز لە شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەستبەسەر کرابوو و دوای زیاتر لە دوو مانگ ڕاگرتن و لێپێچینەوە، ئازادکرابوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.