به‌راورد به ساڵی رابردوو، له‌مساڵدا نرخی ئاژه‌ڵ له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه، بازرگانانی ئاژه‌ڵ سیستمی نوێی گومرگی به هۆكارێك بۆ گرانبوونی نرخی ئاژه‌ڵ ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
بازرگانێكی ئاژه‌ڵ رایگه‌یاندووه، له ئێستادا جوتێك مه‌ڕ، نزیكه‌ی ملیۆنێك و 250 هه‌زار دیناره نرخه‌كه‌یان، ساڵی رابردوو جوتێك به‌رخ به 600 بۆ 650 هه‌زار دینار بووه، به‌ڵام ئێستا گه‌یشتووه‌ته 700 بۆ 800 هه‌زار دینار.
به‌شێك له ئاژه‌ڵداران هۆكاره‌كانی گرانبونی نرخی ئاژه‌ڵ ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له ئێستادا دۆخی سوریا باش بووه و ئاژه‌ڵ له وێوه نایه‌ت بۆ هه‌رێم، هۆكارێكی دیكه‌ش بۆ سیستمی گومرگیی نوێی عێراق ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
ئاژه‌ڵداره‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕای گرانبونی نرخی ئاژه‌ڵ، به‌ڵام بازاڕیان گه‌رمه‌و خواست له‌سه‌ر كڕینی ئاژه‌ڵ زۆره.