ڕاستەوخۆ

وڵاتانی عەرەبی دژی باڵوێزی ئه‌مریكا له‌ ئیسرائیل ده‌وه‌ستنه‌وه‌

reset font size increase font size

قسەکانی دوێنی مایک هوکابی، باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسرائیل لەبارەی ئیسرائیل کاردانەوەی توندی لێکەوتووەوە کاتێک ئیسرائیلی بە خاوەن مافی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناساند و گوتی، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خاکی ئەبراهامە.

هەر زوو قسەکانی کاردانەوەی گەورەی لەنێو وڵاتان و رێکخراوەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لێکەوتووە و بە 'توندڕەوی' و ' قبوڵنەکراو' وەسفیان کرد.

وەزارەتی دەرەوەی سعودییه‌ گوتی، قسەکانی هوکابی شێوازێکی توندڕەوانەیە و قبوڵنەکراوە و داوا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەکەین روونکردنەوە بدات.

هاوكات وەزارەتی دەرەوەی میسریش بە پێشێلکاریی یاسا نێودەڵەتییەکان ناوی برد و دەڵێ، ئیسرائیل هیچ مافێکی بەسەر فەڵەستینی داگیرکراو و خاکی عەرەبدا نییە.

ئوردیش وەک وڵاتێکی دیکەی عەرەبی هاتە دەنگ و وەزارەتی دەرەوە دەڵێ، ئەم قسانە دەستوەردانە لە سەروەری وڵاتانی ناوچەکە.

لای خۆشیه‌وه‌ کۆمکاری عەرەبی لە کاردانەوە قسەکانی هوکابیدا دەڵێ، سروشتی ئەم قسانە توندڕەوییە و هیچ خزمەتێکی ناوچەکە ناکات و هەستی نیشتمانی و ئاینی خەڵکی ناوچەکە دەجوڵێنێت.

مایک هوکابی، باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکدا كه‌ ڕۆژی هەینی بڵاوبوه‌وه‌ گوتی، بەگوێرەی تەورات رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هی ئەبراهام و نەوەکانییەتی، ئیسرائیل دەتوانێت پەلکێشی بۆ ئەو ناوچانە بکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.