عەلی لاریجانی ڕایگهیاند، کوردەکان میلەتێکی ڕەسەنی ئێرانن، ڕەنگە هەندێ گرفتیان هەبێ لەگەڵیان، بەڵام کوردەکان باش دەزانن ئەمریکا لە سوریا چێ بەسەرهێنان و چۆن بەکاری هێنان و دوای کەوتە فرۆشتن و مامەڵە لەگەڵیان.
عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ میدیای وڵاتەکەی، باس لە دەنگۆی پڕچەکردنی هێزە کوردییەکانیدەکات و دەڵێت، کوردەکان عاقڵن، دەزانن ئەمریکا بە چاوی بازرگانییەوە کاردەکات، وەفایان بۆ کەس نییە.
ئاماژە بەوەشدەدات، هێزەکانی ئێران، ئاگاداریان دابووە حزبە کوردییەکان ئەگەر بەشداری جەنگەکە بکەن زەرەر دەکەن، ئەوانیش هەم هێزی ئێمە دەزانن، هەم بێ وەفای و بێ بەڵێنی ئەمریکایان چەشتووە.