ئەمڕۆ تیمی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کە بۆ چارەسەری پرسی کورد لە پەرلەمانی تورکیا پێکهێنرا بۆ داڕشتنهوهی رهوشنووسی كۆتایی راپۆرتهكهیان كۆدهبێتهوه.
تیمهكهی كۆمسیۆن به سەرۆکایەتی نوعمان کورتوڵموش سهرۆكی پهرلهمانی توركیا کۆدەبێتەوە، واش بڕیاره سهرۆكی پهرلهمان بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە راپۆرتی هاوبەشی کۆمیسیۆنهكه، لەگەڵ نوێنەری پارتە سیاسییەکان کۆبێتەوە.
هاوکات، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بانگهێشتی نوێنەری ئەو پارتانەی کردووە کە فراکسیۆنیان لە پەرلەمان نییە، بۆئەوەی راو سەرنجی ئەوانیش لە ناوەڕۆکی ڕاپۆرتەکەدا جێگیر بکرێت.
کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کە بۆ چارەسەری پرسی کورد لە پەرلەمانی تورکیا پێکهێنرا، ئەرکە سەرەکییەکانی بریتین، لە بەیاساییکردنی هەنگاوەکانی کۆمەڵگەی دیموکرات و داواکارییەکانی کورد و دۆزینەوەی دەرچەی یاسایی بۆ گەڕانەوەی گەریلاکان و ئازادکردنی زیندانیان.