لە دەریای رەش كه‌شتییه‌كی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی توركیا به درۆن كرایه ئامانج، به‌ڵام ڕوداوه‌كه زیانی گیانی لێنه‌كه‌وته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌واڵی میدیا ڕوسییه‌كان" كه‌شتییه‌كه 140 هەزار تۆن نەوتی هەڵگرتبوو بە دووریی 15 میل لە تەنگەی ئیستەنبوڵ، به درۆن هێرشی كرایه‌سه‌ر و زیان به‌ر كه‌شتییه‌كه كه‌وت، به‌ڵام ستافی كه‌شتییه‌كه كه 27 كه‌س بوون سه‌لامه‌تن.
ئه‌و ڕوداوه دوای ئه‌وه دێت، پێشتر کیر ستارمەر سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، ڕێگه‌یدا بە هێزەکانی بەریتانیا بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەو کەشتیانەی کە سەر بە سێبەری ڕوسیا داده‌نرێن لە ئاوەکانی بەریتانیادا.
هەروەها پێده‌چێت تیمی کەشتییەکە و خاوەن کەشتییەکان بەهۆی خۆدزینەوە لە دانی باج ڕووبەڕووی تۆمەتی تاوانکاری بوبێتنهوە.