وەزارەتی کارەبای ههرێمی كوردستان دەڵێت، دۆخی کارەبا ئاسایی بووەتەوە و ئهو گرفته تەکنیکییانهی ههبوون چارەسەرکراون .
بەربەیانی ئەمڕۆ بەهۆی کێشەيەکی تەکنیکی لە هێڵەكانی گواستنەوەی كارەبادا، کوژانەوەی گشتی کارەبا لە پارێزگاکانی هەولێر ودهۆک ڕوویدا دواتر توانرا گرفتەکە چارەسەربکرێت.
له بارهی ئهو كێشهوه ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی کارەبا لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژهی بهوهكردووه، تیمەکانی کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم و کۆنتڕۆڵی کارەبای هەولێر و دهۆک بە هەماهەنگی لەگەڵ وێستگەکانی گواستنەوەی کارەبای هەردوو پارێزگاکە توانییان کێشە تەکنیکییەکەی کارەبا چارەسەر بکەن .
جەختیان لەوەشکردەوە، لە ئێستادا دۆخی کارەبا ئاسایی بووەتەوە .