ڕاستەوخۆ

سێنتکۆم: توانای هێرشە موشەکییەکانی ئێران بە ڕێژەی 90٪ کەمیکردووە

reset font size increase font size

فەرماندەی گشتیی سێنتکۆم رایگەیاند، هێزەکانیان لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا گورزی کەمەرشکێنیان لە توانا موشەکی و درۆنییەکانی ئێران داوە و توانای هێرشە موشەکییەکانی تاران بە ڕێژەی 90٪ کەمیکردووە.

براد کوپەر، فەرماندەی گشتیی سێنتکۆم لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، فڕۆکە بۆمبهاوێژە ستراتیژییەکانی ئەمریکا، نزیکەی 200 ئامانجیان لە قوڵایی خاکی ئێران پێکاوە.

 گوتیشی، فڕۆکە جەنگییەکانی جۆری B-2، بۆمبی سەنگەرشکێنی 900 کیلۆییان، ئاراستەی سەکۆکانی هەڵدانی موشەکی بالیستی کردووە، کە لە قوڵایی زەویدا حەشار درابوون.

کوپەر، راشیگەیاند، بە مەبەستی لاوازکردنی توانای هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر ئەمریکا، فەرماندەیی هەوافەزای ئێرانیان کردووەتە ئامانج.

بەگوێرەی قسەکانی فەرماندەی سێنتکۆم، هێرشەکانی 24 کاتژمێری ڕابردوو، ئەنجامی بەرچاویان هەبووە، توانای هێرشە موشەکییەکانی ئێران بە ڕێژەی 90٪ و هێرشە درۆنییەکانیش بە ڕێژەی 83٪، بەراورد بە ڕۆژی یەکەمی شەڕ، کەمیکردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.