كه‌شتییه‌كی نه‌وت هه‌ڵگری ئێران گه‌مارۆی ده‌ریایی سوپای ئه‌مریكای شکاند و باره‌كه‌ی گەیاندە كه‌ناراوه‌كانی ئیندۆنیسیا.
ڕێكخراوی ته‌نكه‌ر تراكه‌رز كه تایبه‌ته به چاودێریكردنی كه‌شتییه نه‌وت هه‌ڵگره‌كان له ده‌ریادا ڕایگه‌یاند، كه‌شتییه‌كی نه‌وت هه‌ڵگری ئێرانی كه نزیكه‌ی ملیۆنێك و 900 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌ڵگرتبوو، گه‌مارۆی ده‌ریایی سوپای ئه‌مریكای له گه‌روی هورمز شكاندووه و توانیوێتی خۆی له چاودێرییكردن بدزێته‌وه و خۆی بگه‌یه‌نێته كه‌ناراوه‌كانی ئیندۆنیسیا.
ڕێكخراوه‌كه ڕاشیگه‌یاندووه، کەشتیەکە دوایین جار هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بینراوه و له ئێستادا به‌ره‌و گه‌روی لۆمبۆكی ئیندۆنیسیا ده‌چێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، كه‌شتییه‌كه له ڕۆژی 20ـى ئازاره‌وه خۆی له چاودێرییكردن دزیوه‌ته‌وه و ئاماژه‌كانی به ئاراسته‌ی تۆڕی چاودێریی نێوده‌وڵه‌تیی كوژاندووه‌ته‌وه.