وەزارەتی بەرگری قەتەر رایگەیاند، وڵاتەکەیان ڕووڕووی هێرشێکی مووشەکی بووەتەوە کە لە خاکی ئێرانەوە ئاراستە کراوه و توانیوویانه 12 مووشهكی ئهو وڵاته بخهنهخوارهوه.
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی بەرگریی قەتەر لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، قەتەر به 10 موشەکی بالیستیک و 2 موشەکی کروزهوه لەلایەن ئێرانەوە هێرشی کراوەتەسەر، بهڵام توانراوه پوچەڵبکرێنەوە.
راشیگەیاندووە، هێزە چەکدارەکان رێگرییان لە شهش مووشەکی بالیستیک کردووە، هەروەها دوو مووشەکی بالیستیک لە ئاوە هەرێمییەکانی قەتەر و چوار مووشەکی دیکەش لە ناوچەیەکی چۆڵ کەوتوونەتەخوارەوە، بێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانییان لێ بکەوێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، شێخ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، دووپاتیکردەوە، ئەو هێرشانەی ئێران کە خاکی قەتەری کردوهتە ئامانج، بە هیچ پاساو و بیانویەک قبوڵ ناکرێت.