ڕاستەوخۆ

قەتەر: پێویستە ئێران قەرەبوومان بکاتەوە

reset font size increase font size

 قەتەر سکاڵایەکی فەرمیی لە نەتەوە یەکگرتووەکان دژ بە ئێران تۆمارکرد، تێیدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە بە ئامانجگرتنی ناوچە مەدەنییەکان پێشێلکردنی سەروەریی نیشتمانییە و دەشڵێت، تاران بەرپرسیارە لە قەرەبووکردنەوەی هەموو زیانەکان.

سکاڵاکەی قەتەر لە نەتەوە یەکگرتووەکان دژ بە ئێران، دوای پەرەسەندنی جەنگی ناوچەکە دێت، کە تێیدا ئێران وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، چەندین دامەزراوەی مەدەنی و پیشەسازیی لە وڵاتانی کەنداو بۆردومان کردووە و زیانی زۆری لێکەوتووەتەوە.

ڕۆژی چوارشەممە 8ـی نیسانی 2026، قەتەر دوو نامەی ئاڕاستەی ئانتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و جەمال فارس ڕوەیعی، نوێنەری بەحرێن و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ مانگی نیسان کرد، تاوەکو وردەکاریی دەستدرێژییەکانی ئێران بۆ سەر خاکەکەی وەک بەڵگەی فەرمی بخاتە ڕوو.

لە نامەکاندا هاتووە، هێرشەکان پێشێلکارییەکی مەترسیداریی سەروەریی نیشتمانین و ئامانجەکان تەنیا مەدەنی بوون، کە ئەمەش بەزاندنی ڕێککەوتننامەی جنێڤ و پرەنسیپەکانی یاسای نێودەوڵەتییە، پێویستە ئێران پابەندبێت بە پێدانی قەرەبووی هەموو ئەو زیانانەی کە لایەنە پسپۆڕەکان لەم ماوەیەدا دیارییان دەکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.