قالیباف ڕایگەیاند: بەر لە دەستپێکردنی دانوستاندنەکان لەگەڵ ئەمریکا جەختم لەسەر ئەوە کردەوە کە ئێمە بە نیازپاکییەوە هەوڵی ڕێککەوتن و دانوستاندن دەدەین، بەڵام بەهۆی ئەزمونەکانمان لە دوو جەنگی ڕابردوودا هیچ باوەڕییەکمان بەلایەنی ئەمریکی نەماوە.
محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە پۆستێکی تۆڕی ئێکس دا ڕایگەیاند: بەدرێژرایی دانوستاندنەکان هاوکارەکانم هەوڵییاندا ڕێگە چارە بدۆزنەوە، بەڵام لایەنی ئەمریکی نەیتوانی متمانەی شاندی ئێرانی بەدەستبهێنێت، ئەمریکا زۆر بە باشی لەشێواز و خواستەکانی ئێمە تێگەیشت و کاتی ئەوە هاتووە کۆتا بڕیاری خۆیان بدەن.
ئاماژەی بەوەکردووە: کە ئێمە دیپلۆماسییەت وەک ڕێکارێک بۆ بەدەستهێنانی بەرژەوەندییەکانی ئێران بەکاردەهێنن و هاوشێوەی ئەم 40 ڕۆژە واز لە بەرگریکردن لە خۆیان ناهێنن.