ڕاستەوخۆ

فەرەنسا کەشتییەکی جەنگی فرۆكه‌هه‌ڵگری ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد

reset font size increase font size

فەڕەنسا ڕایگەیاند، کەشتیی جەنگی فڕۆكه‌ هه‌ڵگری "شارل دیگۆل"ی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە.

تەلەڤزیۆنی بی بی سی بڵاویکردەوە، ئیمانوێل ماکرۆن ڕایگەیاندووە، هۆکار لە ڕەوانەکردنی ئەم کەشتییە بۆ ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست پاراستنی بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی وڵاتەکەیەتی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، فەرەنسا دەیەوێت بە گوێرەی ڕێککەتنە ئەمنییەکانی لەگەڵ قەتەر، قوبرس، ئیمارات و کوەیت، هەوڵبدات لە هێرشەکانی ئێران بیانپارێزێت.

دەشڵێت، کەشتی شارل دیگۆل لەپێناو پاراستنی ترافیکی هاتوچۆ لە گەرووی هورموز ڕەوانەکراوە و نابێت گەروەکە بە داخراوەیی بمێنێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.