هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، فیگەن یوکسەکداغ، لە چاوپێکەوتنێکدا لە زیندان ڕایگەیاند کە بەندکردنی خۆی و سەڵاحەدین دەمیرتاش نایاساییە و بەهۆی کار و چالاکییە سیاسییەکانیانەوە لەوێ ماونەتەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە ئازادبوونیان پەیوەستە بە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا، بەڵام یاسای چوارچێوەی تایبەت بە پرۆسەی ئاشتیش دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگ لەم بوارەدا بگێڕێت و تەنها سەرەتایەکە نەک هەنگاوی کۆتایی.
هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە هەنگاوی بەرفراوانتر لەڕووی هەموارکردنەوەی یاساکان و دیموکراتیزەکردن ئەنجام بدرێت، و ئەو کەسانەی ڕەخنە لە یاساکە دەگرن دەبێت بەشداری لە پرۆسەکەدا بکەن و بەرپرسیارێتی بگرنە ئەستۆ، چونکە کەموکوڕییەکانی یاساکە پەیوەندی بە نەبوونی سیاسەتێکی دیموکراتیکەوە هەیە.