فەڕەنسا ڕەتیدەکاتەوە بچێتە نێو جه‌نگی دژ بە ئێران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه ده‌ڵێت، هەمان هەڵوێستی سەرەتای جه‌نگیان هەیە و بە هیچ جۆرێک بەشداریی جه‌نگی دژی ئێران ناكه‌ن.
ژان نۆیێل بارۆ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ڕادیۆی "فرانس ئینفۆ" لەبارەی دۆخی ڕۆژهەڵاتنی ناوەڕاست و جەنگی ئێران قسەیکرد و جەختی لەوەکردەوە، کە وڵاتاکەی هیچ گۆڕانكارییه‌ك له هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی جه‌نگی ئێران ڕوینه‌داوه و به‌شداریی ناكه‌ن له جه‌نگه‌كه.
باسی له‌وه‌ش كردووه، هێرشکردنە سەر ژێرخانی ئێران، کێشەکان قوڵتر ده‌كاته‌وه، بۆیە پاریس بە تەواوەتی دژی بەئامانجگرتنی ژێرخانی تارانە و بەپێچەوانەوە ئەوان پشتیوانیی هه‌وڵه‌كانی نێوه‌ندگیریی و ڕاگرتنی جه‌نگ دەکەن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا گوتوشیه‌تی: "ئەگەر ئەمریکا و ئیسرائیل بەردەوامبن لە بە ئامانجگرتنی ژێرخانی ئێران، ئەوا قۆناغی تۆڵەسەندنەوە دەستپێدەکات".
قسەکانی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە کاتێکدایە، پێشتر دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەدا فەڕەنسا و وڵاتانی ئەوروپا هاوکاری ئەمریکا نەبوون لە جه‌نگی دژ بە ئێران و واشنتن ئەوە لەبیرناکات، لەگەڵ ئەوەشدا ماکرۆن و بەرپرسانی پاریس بەردەوام گوتویانە ناچنە ململانێیەکەوە، کە هی ئەوان نییە.