ڕاستەوخۆ

فراکسیۆنی پارتی: هیوادارین پرۆسەیەی دەستگیرکردنی گەندەڵکاران سەرجەم پارێزگاکانی دیکەی عێراق بگرێتەوە

reset font size increase font size

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، پشتگیریی خۆی بۆ هەڵمەتی دەستگیرکردنی بەرپرسانی تۆمەتبار بە گەندەڵی ڕادەگەیەنێت کە لەلایەن عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە دەستپێکراوە؛

داواش دەکات پرۆسەکە تەنیا لە بەغدا کورت نەبێتەوە و سەرجەم پارێزگاکانی دیکەش بگرێتەوە.

فراکسیۆنی پارتی لە ڕاگەیەنراوێکدا پێشوازیی لەو هەنگاوە یاساییانە کرد کە بە پاڵپشتیی دەسەڵاتی دادوەری نراون و جەختی لە گرنگیی هەماهەنگیی نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردن و دادوەری کردەوە بۆ سەرخستنی پرۆسەکە.

هەروەها ئامادەیی تەواوی خۆی بۆ پێشکەشکردنی هەر جۆرە هاوکاری و پاڵپشتییەک نیشاندا، چ لەسەر ئاستی حکومەتی فیدراڵی و چ لەسەر ئاستی ناوخۆیی پارێزگاکان، لە پێناو دۆزینەوەی ڕاستییەکان و چەسپاندنی سەروەریی یاسا.

 لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە کە هاووڵاتییان شایستەی پاکسازیی کارگێڕی و گێڕانەوەی مافە بەفیڕۆدراوەکانیانن، لەسەر ئەم بنەمایەش جەختیان لە لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ هەر گەندەڵکارێک بەبێ جیاوازی کردووەتەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.