بەگوێرەی هەواڵى میدیا فەرمییەکانی ئێران، بڕیارە عەباس عێراقچی دوای گەشتى عومان جارێکی دیکە بگەڕێتەوە بۆ پاکستان.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە، بڕیارە ئەمشەو جارێکی دیکە عەباس عێراقچی لە عومانەوە سەردانی پاکستان بکات و لەگەڵ هەریەکە لە عاسم مونیر سەرۆک ئەرکانی سوپای پاکستان و ئیسحاق دار وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبێتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم سەردانەی عێراقچی لەپێناو وەڵامدانەوەی پێشنیازەکانی عاسم مونیر، گفتوگۆکردن و کۆتاییهاهێنان بە جەنگی نێوان ئێران-ئەمریکا و لابردنی سەرجەم گەمارۆکانی سەر گەرووی هورمزە.
ئاشکراشیکردووە، بڕیارە دوابەدوای پاکستان عێراقچی بە فەرمی سەردانی ڕوسیا بکات و لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە تاوتوێی پرسی ئەتۆم و جەنگی نێوان ئێران-ئەمریکا بکات.