به‌هۆی جه‌نگ و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، حكومه‌تی عێراق بۆ ماوه‌ی 72 كاتژمێری دیكه ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی درێژكرده‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نیی عێراق ده‌ڵێت، به له به‌رچاوگرتنی ئاڵۆزیی و نا سهقامگیرییهكانی ناوچه‌كه و بۆ سه‌لامه‌تیی گه‌شتی فڕكهوانیی، ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانیه‌كان درێژكراوه‌ته‌وه و له كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7-3 ده‌ستپێده‌كات و تا كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌هۆی جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل دژی ئێران، له ئێستادا زۆربه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی وڵاتانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناه‌وڕاست ڕاگیراون.