وه‌زیری نه‌وتی عێراق ده‌ڵێت، به‌مزووانه له ڕێگه‌ی هێڵی بۆری نه‌وتی عێراق بۆ توركیا ده‌ست به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت بۆ بازاڕه‌كانی جیهان ده‌كه‌نه‌وه.
حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراق له لێدوانی بۆ میدیاكان ئاشكرایكردووه، له ئێستادا هێڵی كۆنی بۆری نه‌وتی عێراق – توركیا له پشكنین و چاككردنه‌وه‌ی كۆتاییدایه ته‌نها 100 كیلۆمه‌تری ماوه و پێویستیی به‌پشكینی ورده، تا هه‌فته‌یه‌كی دیكه كاره‌كان ته‌واو ده‌بن و ده‌ست به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ینه‌وتی كه‌ركوك ده‌كرێته‌وه بۆ بازاڕه‌كانی جیهان له ڕێگه‌ی هێڵی نه‌وتی عێراق –توركیا به بێ ئه‌وه‌ی به هه‌رێمی كوردستاندا تێبپه‌ڕێت.
ده‌شڵێت، ده‌توانن ڕۆژانه 200 بۆ 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رێگه‌ی بۆرییه‌كه‌وه هه‌نارده بكه‌ن، له پلانیشیاندایه هه‌نارده‌ی نه‌وت له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری بانیاسی سوریا و عه‌قه‌به‌ی ئوردنیشه‌وه ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له ئێستادا به‌هۆی داخستنی گه‌روی هورمز، ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی عێراق دابه‌زیوه و ڕۆژانه ملیۆنێك و 500 هه‌زار به‌رمیل بۆ ملیۆنێك و 600 هه‌زاره.
پیش‌تر حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، داوای له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی هه‌رێم كردووه له ڕێگه‌ی بۆری نه‌وتی هه‌رێمه‌وه ڕۆژانه 300 هه‌زاربه‌رمیل نه‌وت هه‌نارده بكرێت، به‌ڵام هه‌رێم چه‌ند مه‌رجێكی بێ پاساوی هه‌یه بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت.