وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر نوێنەرایەتییە دیپلۆماسی و کونسوڵگەرییەکانی بەغداد وهەرێمی کوردستان دەکەن، دەشڵێ، ڕێگری دەکەین لە دووبارەبونەوەیان.
ئەمڕۆ سێشه‌ممه وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا دووپاتیكرده‌وه دژی هەر هێرشێک بۆ سەر نوێنەرایەتییە دیپلۆماسی وکونسوڵییەکان و کردنە ئامانجیان ده‌بن.
باس لەوەشکراوە، دەسەڵاتدارانی عێراق بەدواداچوون بۆ هەر ڕووداوێک دەکات و ڕێوشوێنی یاسایی پێویست دەگرنەبەر بەرانبەر ئەو کەسانەی پەیوەندییان پێوە هەیە، رێگریش دەکەن لە دووبارەبونەوەی ئەو جۆرە هێرشانە.
ئه‌و ڕاگه‌یه‌نراوه دوای ئه‌وه دێت، له سه‌ره‌تای جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران به‌رده‌وام به‌غداد و به‌شێك له شاره‌كانی دیكه‌ی ناوه‌ڕاست و باشوور له گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌كرێنه ئامانج، بۆردومانه‌كانیش به بیانووی به ئامانجگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكایه له‌و ناوچانه‌ی بۆردومان ده‌كرێن.